هەردوو پارێزگاری نەجەف و موسەنا بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، سبەی سێشەممەیان کردە پشووی فەرمی و لەسەرجەم فەرمانگەکان جگە لە فەرمانگەی خزمەتگوزارییەکان.
پەروەردەی پارێزگای نەجەف لە راگەیندراوێکدا، بڵێویکردەوە " بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی سێشەممە جگە لە فەرمانگەکانی ئەمنی و خزمەتگوزاری و تەندروستی و دەستەکانی وەبەرهێنان دەوامی سەرجەم فەرمانگاکانی دیکەی پارێزگای نەجەف رادەگیرێت".
پارێزگای نەجەفیش رایگەیاند بە بڕیاری ئەحمەد مەنفی پارێزگاری موسەنا بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی سێشەممە دەوامی قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بەبڕێوەبەرایەتی پارێزگاکە رادەگرێن.
ماوەی دوو هەفتەیە چەند شەپۆلێکی باران و کڕێوە رووی لە عێراق و هەرێم کردووە جگە لە بەفربارین لە ناوچە بەرزاییەکانی هەرێم، هاوکات لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بارانێکی زۆر دەبارێت و، لە زۆرێک لەشارەکانی لە هەفتەی پێشوو ئەم هەفتەیە چەند رۆژێک پشوویان راگەیاند.