بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ٢٥ هاندەری هەڵبژاردەی عێراق بوونە قوربانی.
بەپێى هەواڵى میدیاکانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی (زیقار - بەسڕە) ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان پاسێکی هاندەرانی هەڵباردەی عێراق و بارهەڵگرێک ڕوویدا.
میدیاکانی عێراق باس لەوەش دەکەن، بەهۆی ڕووداوەکەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦ کەسى دیکەش برینداربوون.
هەروەها سەرجەم قوربانییەکان لە ڕێگادا بوون بۆ بەسرە، بە مەبەستی بەشداریکردن لە یارییەکانی پێش کۆتایى
کەنداو٢٥.