کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی عێراق پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەكات. 

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی كەشناسی عێراق، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان بەگشتی پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرمیش نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی هەینی ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، وەك شێوەی تەم لە بەیانیدا و پاشان وردە وردە نامێنێت، هەروەها پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی ڕابردوو دەبێت لە بەشی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی باكووری وڵات كەمێك بەرزدەبنەوە.

لەبارەی کەشوهوای ڕۆژی شەممەی داهاتوو کەشناسی عێراق باس لەوە دەکات، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت وەك شێوەی تەم لە بەیانیدا و پلەی گەرمیش نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.

بەیانی ئەمڕۆش کەشناسی هەرێم دەربارەی کەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش یەک تا دوو پلە بەرزدەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو، خێرای با (٥ – ١٥) كم دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین لە نێوان (٨ – ١٠) كم دەبێت.



PM:10:03:18/01/2023