بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان وەزارەتی بازرگانی کۆمەڵە بازاڕێک لە پارێزگاکانی عێراق دەکاتەوە کە تێیدا ماددە خۆراکییەکانی وەک گۆشتی سوور و مریشک بە نرخێکی هەرزان دەفرۆشرێن.
لە راگەیاندنێکدا وەزارەت بازرگانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بە بڕیاری ئەسیر داود وەزیری بازرگانی عێراق کۆمەڵەی بازاڕی گەورە لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی عێراق دەکرێنەوە و تێیدا هەموو ماددە خۆراکییەکانی وەک گۆشتی سوور و مریشک و پەنیر بە نرخی پاڵپشتیکراو دەفرۆشرێن.
ئەو وەزارەتە رایگەیاندووە، ئامانجیان لە کردنەوەی ئەم کۆمەڵە بازاڕە بۆ پشتیوانیکردنە لە هاوڵاتی عێراقی بە تایبەتی لە چینی هەژاران و پارێزگاری لە نرخی بازاڕە ناوخۆییەکان بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان.
لە ماوەی رابردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق هەڵمەتی گەورەی فرۆشتنی ئارد و شیر و هێلکە و مریشکی بە نرخی پاڵپشتیکراوی هەرازنتر لە بازاڕ راگەیاند.