کەمێک پێش ئێستا بانكی مەركەزی عێراق زۆرترین بڕی دۆلاری خستە بازاڕەوە کە بەراورد بە دوێنێ بڕی خستنەڕووی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٢١٣ ملیۆن و ٢٥ هەزارو ٦٣١ دۆلاری خستە بازاڕاوە.
لەو بڕەی خراوەتەڕوو ١١٤ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و ٩٨ ملیۆن و ٩٢٥ هەزار و ٦٣١ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بووە.