بانكی رافیدەین بڕیارێکی نوێی دەرکرد

بانكی رافیدەینی عێراق رایدەگەیەنێت" بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی دۆلار دەدرێتە ئەو كەسانەی رێوڕەسمی عومرە ئەنجامدەدەن". 

بانکی رافیدەینی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەو كەسانەی گەشت دەكەن ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار پێدەدرێت و دەتوانن تاوەكو حەوت هەزار دۆلار وەربگرن". 

ئەوەش هاتووە" ئەو كەسانەشی رێوڕەسمی عومرە ئەنجامدەدەن لە فڕۆكەخانەكان بە هەمان نرخ دۆلاریان پێدەدرێت و دەتوانن تاوەكو سێ هەزار دۆلار سوودمەندبن". 



AM:10:03:17/02/2023