کەشناسی عێراق چەقی بوومەلەرزەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممەی دیارکرد و دەڵێت" هیچ زیانێک تۆمار نەکراوە".
بەڕێوەبەرایەتی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات" کاتژمێر (٢:٢٥) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە گوڕی (٤.٢) پلەی ڕێختەر لە رۆژهەڵاتی قەزای حەزەری پارێزگای نەینەوا تۆمارکراوە".
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەی عێراق راشیگەیاندووە" لە پاریزگاکانی نەینەوا، هەولێر و دهۆک هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە، بەڵام تائێستا هیچ زیانێک تۆمار نەکراوە".