بەپرسێکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەک شەممە ٤٠٠ ملیارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم.
جارێکی تر کێشەی گەیشتنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم دەستیپێکردووەو لە نوێترین هەواڵدا، فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بە غدا دەڵێت "ئەمڕۆ بەغدا ٤٠٠ ملیارەکە دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان".
چەند جارێک وەزیری دارایی حکومەتی بەغدا رێگری کرد لە ناردنی ئەو بڕە پارەیەو بە " نا یاسایی " ناوزەدی کرد.
دادگای فیدراڵیش ناردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم رەتکردەوەو جەخت لەسەر ئەوە کردەوە کە هەرێم پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکان و بڕیارە یاساییەکانەوە.
سودانی سەرۆک وەزیر بە شێوەیەکی تر چارەسەری بۆ دۆزیەوە، ئەویش لە رێگای بانکی بازرگانییەوە وەک قەرز لەسەر هەژماری پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ ی عێراق ئەو بڕە پارەیە دەنێردرێت.