عەلی عەلاق: دەمانەوێت لە هەموو کەرتەکانی ناوخۆی عێراقدا تەنها دینار مامەڵەی پێوەبکرێت

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایدەگەیەنێت" دەمانەوێت دینار لە هەموو کەرتەکانی ناوخۆدا مامەڵەی پێوەبکرێت". 

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دووەمین رۆژی دیداری سلێمانی پانێڵکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند" زۆر رێکارمان لەبەردەمە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ناجێگیری نرخی دۆلار، بەڵام ئێمە نامانەوێت رێکارەکان مەترسی لەسەر پارەی نەقدی و بازار دروست بکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، بانکی ناوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کاردەکات بۆ ئەوەی نرخی دۆلار جێگیربکرێت و مامەڵەکردنیش بە دراوی نەقدی کەمبکرێتەوە. 

دەشڵێت" هەوڵەکانمان چڕکردوەتەوە بۆ ئەوەی مامەڵەکردن بە دراو بکرێت بە کارتی بانکی و لە هەموو مامەڵەکانی ناوخۆی عێراقیشدا تەنها دینار بەکاربهێنرێت". 



AM:11:41:16/03/2023