حیزبی ئیسلامی عێراق که حیزبێکی سونیه ئه‌مڕۆ 3 ئه‌یلول له به‌یانێکدا رایگه‌یاند" فرۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق قه‌سابخانه‌یه‌کی گه‌وه‌ره‌یان له ناحیه‌ی (عه‌له‌م) ئه‌نجامداوه دژی ئه‌و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی".
له به‌یانه‌که‌دا هاتووه به‌هۆی بۆردومانی فرۆکه جه‌نگیه‌کانی عیراقه‌وه بۆ سه‌ر ئاماده‌یی پیشه‌سازی له تکریت که به‌ده‌یان خێزانی ئاواره‌ی تیابووه، قه‌سبخانه‌یه‌کی گه‌وره روویداوه زیاتر له 60 هاوڵاتی مه‌ده‌نی کوژراون.
به‌یاننامه‌که باس له‌وه ده‌کات له‌کاتی ناشتنی مردووه‌کانیشدا جارێکی تر فرۆکه‌کان بۆردومانی خه‌ڵكه‌که‌یان کردووه.
حیزبی ئیسلامی هێرش ده‌کاته سه‌ر میلیشا شیعه‌کانیش و به‌وه تۆمه‌تباریان ده‌کات که به‌شێوازی جیا جیا به‌شدارن له‌و قه‌سابخانه‌یه‌دا.