بانكی ناوەندی عێراق: نرخی دۆلار بەرەو جێگیربوون دەڕوات

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایدەگەیەنێت" بە گرتنەبەری چەند ڕێککارێک نرخی دۆلار بەرەو جێگیربوون دەڕوات". 

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا سەبارەت بە نرخی دۆلار بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند" دوای گرتنەبەری چەند رێککارێک لەلایەن حکومەت و بانکی ناوەندییەوە نرخی دۆلار بەرەو جێگیربوون و سەقامگیری دەڕوات". 

هه‌روه‌ها عەلی عەلاق ئاماژەی بەوەشکرد، بە زیادبوونی یەدەگی بانكی ناوەندی، بەتایبەتی کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پەیوەستبووە بە داهاتی نەوتەوە و لە ئێستاشدا لەسەر ئاستی نێوەدەوڵەتی لەسەر هەمان بنەما مامەڵەی پێودەکرێت. 

لە ئێستادا لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە خوار ١٥٥ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.



PM:03:04:29/03/2023