ئه‌م گه‌نجه که ناوی (فهد العتیبی) و كوه‌یتییه، له‌مانگی ره‌مه‌زانی رابردوو له‌لایه‌ن داعشه‌وه راسپێردرا بارهه‌ڵگرێكی بۆمب رێژكراو له‌به‌غدا بته‌قێنێته‌وه كه‌چی له‌رێگا په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌دا.
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات بڵاویکردۆته‌وه که 4 ی ئه‌یلول كۆتایی به‌م ڕاڕاییه‌ی هێناو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی تونسیدا له‌کارێکی خۆکوژی‌دا هه‌ریه‌كه‌یان ته‌ن و نیوێك ته‌قه‌مه‌نیان به‌كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی عێراقیدا له‌سامه‌ڕا ته‌قانده‌وه.
سه‌رچاوه‌کانی پۆلیسی عێراقی رایانگه‌یاند که له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 15 که‌س بوونه‌ته قوربانی و 25 تریش بریداربوون.