بانكی ناوەندی عێراق سزای چەند بانكێك دەدات


بەهۆی دەستكاریكردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٣٤ ملیار دینار سزای دارایی بەسەر چەند بانك و دام و دەزگایەكدا سەپاندووە.

بانكی ناوەندی عێراق لەڕاگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە، لە سەرەتای چارەكی یەكەمی ئەمساڵەوە، بە بڕی زیاتر لە ٣٤ ملیار دینار سزا بەسەر بانك و دامەزراوە داراییە نابانكییەكاندا سەپێنراوە، ئەوەش بەهۆی دەستكاریكردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە قازانجی خۆیان.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، سەرجەم ئەو بانك و دامەزراوانە لە پێشتردا هۆشداریان پێدرابوو، بەڵام بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی مامەڵەیان نەكردووە و سزادراون.




AM:12:09:06/05/2023