بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆش زیاتر ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی كاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و كڕینی دۆلاری ئەمریكی بڕی ٢٠٧ ملیۆن و ٢٩١ هەزار و ٢٥٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٥٥ ملیۆن و ٩١ هەزار و ٢٥٧ دۆلار بووە، لە كاتێكدا بڕی ٥٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی كاش بووە.
بەیانی ئەمڕۆش لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی كوردستان نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی گەیشتە ١٤٦ هەزار و ١٠٠ دینار.