سبەینێ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و لە دانیشتنەکەدا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دەدات.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، کاتژمێر (١١:٠٠) پێشنیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت، لە كۆبوونەوەكەدا ده‌نگ له‌سه‌ر بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكاران ده‌درێت.
بڕیارە دوای دەرچوونی پڕۆژە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەنگ لەسەر یاسای بودجە بدرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەو بارەیەوە دیارینەکراوە.