بانکی ناوەندی ژمارەیەک بڕیار و رێنمای نوێی بۆ کارتەکانی پریپەید دەرکرد

بانکی ناوەندی عێراق ژمارەیەک بڕیار و رێنمای نوێی بۆ کارتەکانی پریپەید دەرکرد. 

بەپێی رێنماییە نوێکانی بانکی ناوەندی، پێویستە زۆرتری بڕی مایە لەنێو ئەژمارەکە لە (١٠) ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نەبێت، هەروەها پڕکردنەوەی مانگانەی کارتەکانی پری پەید لە (١٠) ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

دەشڵێت" نابێت لە ئامێرەکانی ATM رۆژانە زیاتر لە (٣٠٠) دۆلار رابکێشرێت، مانگانەش لە سێ هەزار دۆلار زیاتر رابکێشرێت". 

لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە" لە مامەڵەکانی کڕینیشدا لە (٧٥٠) دۆلار زیاتر نەبێت، بەو مەرجەی لەسەر ئاستی مانگەکەدا لە سێ هەزار دۆلار زیاتر نەبێت". 

ئاماژە بەوەشکراوە، رێگە بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە جۆری (A و B) دەدرێت کارتی پریپەید دەربکەن، لە هەمان کاتدا مامەڵەکردنی بە سەرجەم کارتەکانی بە سیمبوڵی MCC قەدەغەکرد.



PM:01:32:21/05/2023