ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ بانكی ناوەندی عێراق بەراورد بە دوێنێ بڕێکی زۆرتر دۆلاری بە شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.
بانکى ناوەندى عێراق کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بڕى ٢٦٧ ملیۆن و ٨٣ هەزار و ٧٨٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە کە ٥٧ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٠٩ ملیۆن و ٧٨٣ هەزار و ٧٨٥ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە".
دوێنێش بانکی ناوەندی بڕی ٢٥٤ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٥٦٠ دۆلاری بە هەردوو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەکانەوە.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کرا.
لە ماوەکانی ڕابردوودا حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بڕیاریاندا کە نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ (١٣٠) هەزار دینار دابەزێت، بەڵام تا ئێستا حکومەتی فیدراڵی نەیتوانیوە كێشەی بەرزی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا چارەسەر بكات کە ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتییانی بە دوای خۆیدا هێناوە.