بانكی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بانكی ناوەندی عێراق مەزادی فرۆشی دۆلاری ڕاگەیاند کە زیاتر لە (٢٠٧) ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەکانەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقە بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٧ ملیۆن و ٣٣١ هەزار و ٦٥٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە کە ٦٣ ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلاری بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٤٤ ملیۆن و ٢٢١ هەزار و ٦٥٤ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە. 

بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا. 

دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٢٢ ملیۆن و ٩٣٧ هەزار و ٦٨٧ دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە کە  ١٦ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش بوو. 



PM:12:02:06/06/2023