پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا پشكی كورد چارەسەرنەكرێت بودجە پەسەند ناكرێت، بە ئەگەرێكی زۆر كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ رۆژی شەممە دوادەخرێت.
جەمال كۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە كوردییەكان لە پێناو دروستكردنی كۆدەنگی بوو بۆ دەنگدان لەسەر بودجە، بۆ ئەوەی پەرتەوازە نەین و یەك هەڵوێست بن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، تا پشكی كورد چارەسەرنەكرێت بودجە پەسەند ناكرێت، كۆبوونەوەكان بەردەوامن و لێكتێگەشتنی باشیش هەیە، بەڵام تاكو ئێستا نەبووەتە دەق، ئەگەر ئەمشەو رێكنەكەون كۆبوونەوەكە دوادەخرێت بۆ رۆژی شەممە.