سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا فرانسوا هولاند حکومه‌تی عه‌بادی به" دیموکراسیه‌تی کۆکراوه" ناوبرد‌و 150 ته‌ن یارمه‌تی مرۆییش بۆ کوردستان ده‌هێنیت و به 10 فرۆکه‌ش به‌شداری شه‌ڕی دژی داعش ده‌کات.
فرانسوا هولاند ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی ئه‌یلول گه‌یشته به‌غداو له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی عێراق فواد مه‌عسوم پشتگیری خۆی بۆ حکومه‌تی عێراق راگه‌یاند دژی چه‌کدارانی داعش.
هولاند دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی کوردستان ده‌کات و له‌گه‌ڵ بارزانی کۆده‌بێته‌وه، به‌پێی میدیا فه‌ره‌نسیه‌کان ناوبراو 150 ته‌ن یارمه‌تی مرۆیی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه بۆ کوردستان.
په‌یامی هولاند بۆ عێراقییه‌کان پشتگیری سیاسی و ئه‌منی ولآته‌که‌ی بوو، وه‌ک له کۆنگره رۆژنامه‌گه‌رییه‌که‌دا رایگه‌یاند.
هولاند وتیشی " ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی که له‌پاریس سه‌باره‌ت به‌عێراق ده‌گرێت به‌مه‌به‌ستی پاراستنی یه‌کێتی خاکی عێراق و کۆمه‌ک کردنیه‌تی دژی داعش"، هاوکات ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه کرد که‌زۆر ولآت به‌شداری تێدا ده‌که‌ن، کۆنگره‌که 15 سازده‌کرێت.
له‌لایه‌کی تره‌وه جه‌نه‌راڵێکی فه‌ره‌نسی به‌ناوی فانوس دبروتس، به که‌ناڵ فرانس 24 ی راگه‌یاند " فه‌ره‌نسا به‌شداری گورزه ئاسمانییه‌کان ده‌کات به 10 فرۆکه‌و به‌شداریش ده‌بێت له بۆردومانکردنی داعش له عێراق و سوریاش.
به‌یار سرڤان شیکاری سه‌ربازی فه‌ره‌نسی وتی" فرۆکه جه‌نگیه فه‌ره‌نسییه‌کان ده‌توانن له ئه‌بوزه‌بی یان له فرۆکه‌خانه‌یه‌کی تورکیا هه‌ستن بۆ چالاکییه‌کانیان دژی چه‌کدارانی داعش.
هاوکات هه‌ندێک زانیاری ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که فه‌ره‌نسا تیمێکی تایبه‌ت له کۆماندۆ ده‌نێرێت بۆ راهێانی هێزه عێراقی و کوردییه‌کان، هاوکات دیاریکردنی ئه‌و شوێنانه‌ی فرۆکه‌کان بۆردومانی ده‌که‌ن.