زانیاری نوێ سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارێزگاكان


ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا.

عومەر ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاندووە، سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان تەواوبووە و میكانیزمی پێویست دانراوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە لەسەرجەم پارێزگاكان، جگە لە پارێزگاكانی هەرێم.

بڕیارە لە كۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوە بچێت.




PM:07:47:04/07/2023