10 ملیۆن دۆلار لە دوو بەرپرس وەرگیرایەوە


بڕی 10 ملیۆن دۆلار لە دوو بەرپرسی عێراق وەرگیرایەوە كە یەكێكیان پێنج ملیۆن دۆلاری و ئۆتۆمبێلێكی بەشێوەی "نایاسایی" دەست كەوتووە. 

ئەمڕۆ حەیدەر حەنون، سەرۆكی دەستەی دەسپاكی عێراق رایگەیاندووە "سێ كاروان پارەمان گەڕاندۆتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت كە بەهۆی گەندەڵییەوە بەدەست هاتبوون، پێنج ملیۆن دۆلار و دوو ئۆتۆمبێلمان لە بەڕێوەبەری پێشووی باجی ئەنبار وەرگرتۆتەوە كە بەشێوەیەكی نایاسایی دەستیكەوتووە و یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی لە جۆری مارسیدز - جی كڵاس بووە، نرخەكەی 250 هەزار دۆلار بووە". 
 
حەنون ئاماژەی بەوەكردووە "بڕیاردراوە بەشێوەیەكی كاتی دەست بەسەر موڵك و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی یاریدەدەری پارێزگاری بەغدا بۆ كاروباری هونەری بگیرێت كە پێنج ملیۆن دۆلاری موڵك و ماڵەكەی بە نایاسایی زیاد بووە و ئێستا سەرقاڵی گەڕاندنەوەین".  





PM:05:37:17/07/2023