پلەی گەرما بۆ سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە

واسق سەلامی كەشناسی عیراقی پێشبینی دەكات، شەپۆلی گەرما لە زۆربەی ناوچەكانی وڵاتدا لە هەفتەی داهاتوودا بگاتە بەرزترین پلە . 

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٣، واسق سەلامی كەشناسی عیراقی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"بەدواداچوون بۆ هاتنەبەری بارستە هەوایەكی گەرمای بیابانی دەكەن كە هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی كاریگەریی بەرزە پاڵەپەستۆیەكی هەوای جەمسەری".   

سەلامی ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینییەكان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكەن لە هەموو ناوچەكانی وڵات كە رەنگە بۆ بە پەنجا پلە یان زیاتر لە هەموو شارەكانی باشوور و فوراتی ناوەڕاست و هەندێك لە شارەكانی ناوەڕاست بەرزببێتەوە. 

پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەكانی عیراقدا لە مانگی تەمموز روو لە بەرزبوونەوە دەكات، بەتایبەت لە شارەكانی باشوور كە دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی. 




PM:04:45:18/07/2023