پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە


پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا پلەكانی گەرما لە چەند پارێزگایەكی عێراقدا بەشێوەیەكی زیاتر بەرز ببنەوە.

دەستەی كەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ئەمرۆ پلەكانی گەرما ھاوشێوەی دوێنێ دەبێت، پلەكانی گەرما لە بەغداد و دیوانییە ٤٧ پلە و لە سلێمانی و دھۆك ٤٣ پلە، سەڵاحەدین و ئەنبار و كەركوك و بابل ٤٦ پلە، كەربەلا و نەجەف و ناسریە و موسەنا دیالە ٤٨ پلە دەبێت و لە پارێزگای بەسرەش دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكور و ناوەراست ھاوشێوەی رۆژانی رابردوو دەبێت، بەڵام لە ناوچەكانی باشور كەمێك پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

هەروەها روونیكردۆتەوە، بۆ رۆژی سێشەممەش پلەكانی گەرما ھاوشێوەی رۆژانی رابردوو دەبێت، بەڵام رۆژی چوارشەممە لە تەواوی ناوچەكانی وڵات كەمێك پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.




PM:02:08:22/07/2023