بانکی ناوەندی خستنە بازاڕی دۆلار بە کاش زیاد دەکات
بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ خستنە بازاڕی بە شێوەیەکی گشتی بەراورد بە دوێنێ کەمکردەوە، بەلآم خستنە بازاڕی دۆلاری بە شێوەی کاش بەراورد بە دوێنێ چوار شەممە زیاد کرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ ی تەموز بانکی ناوەندی بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٨٨٤ هەزارو ٣٥٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕە ١٨٠ ملیۆن و ٦٧٤ هەزارو ٣٥٧ دۆلاری لە رێگای حەواڵەوە بوو.
بە پێچەوانەی دوێنێوە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی خستنە بازاڕی پارەی کاشی بە بەراور بە دوێنێ بەرزکردەوە، ئەمڕۆ ٣٠ ملیۆن و ٢١٠ هەزار دۆلاری بە کاش خستە بازاڕەوە، بەڵام دوێنێ کە ٢٢٤ ملیۆن و ٣٠٧ هەزارو ٣١٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕە تەنها ٢٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزاری بەکاش بوو.
چاودێرانی بواری دارایی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئامانج لە زیاد خستنە بازاڕی دۆلار بە شێوەی کاش، دابەزاندانی نرخی دۆلارە کە تا ئێستا داخوازی لەسەر کاش زۆرە.
PM:01:26:27/07/2023