كۆمسیۆن پێویستی بە كارمەندە


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق پێویستی بە كارمەندە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندووە، لەرۆژی 27ی ئەم مانگەوە دەرگای پێشكەشكردنی كردۆتەوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت ببنە كارمەندی رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق.

كۆمسیۆنی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسانەی دەیانەوێت ببنە كارمەند، دەبێت كارمەندی فەرمانگەی حكومەت بن یان خوێندكار بن بەڵام نابێت بڕوانامەیان لە دبلۆم كەمتر بێت.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق مانگی 12ی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت، بەڵام كوردستان ناگرێتەوە.




PM:08:59:27/07/2023