ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٣ دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند و ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
دەستەی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سبەینێ شەممە بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها بای باکووری ڕۆژئاوا بە خێرای سووک بۆ مامناوەند دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوچەی باکوور کەشوهەوا و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە، بەڵام لە ناوچەکانی باشوور بەرزترین پلەی گەرما لە (بەغدا، بابل، ئەنبار، موتەنە ٤٨، کەربەلا، نەجەف، میسان، ناسریە ٤٩، و بەسرە ٥٠) دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان و عێراق گەرم دەبێت.