"٦٠%ی خەڵكی عێراق گەنجن"


سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات "زیاتر لە ٦٠٪ی خەڵكی عێراق گەنجن و لەسەریان پێویستە لە هەموو كەرتەكاندا كاربكەن".

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەی نیشتمانی گفتوگۆی لاوان لە شاری بەغدا رایگەیاند، بەپێی ئامارەكان زیاتر لە ٦٠٪ی خەڵكی عێراق لە تەمەنی ٢٥ ساڵاندان و بەو شێوەیش عێراق یەكێكە لە وڵاتە گەنجەكان.

سودانی روونیكردۆتەوە، زۆبەی وڵاتە پێشكەوتووەكان بە دەست پیری كۆمەڵگاكانیان دەناڵێنن، بەڵام عێراق خاوەنی گەنجی زۆرە و ئەوەش مایەی خۆشبەختی و پێشبینی ئەرێنییە بۆ داهاتووی عێراق.

هەروەها وتویەتی "لەسەر گەنجان پێویستە هەوڵ بدەن لە كەرتی تایبەتدا كاربكەن جا ئەگەر وەك وەبەرهێنەرێك بێت یاخود كارمەندێكی ئاسایی بێت".




PM:02:35:05/08/2023