بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی گەرمای بەهێز روودەكاتە عێراق و پلەكانی گەرما لە چەند ناوچەیەك دەگاتە سەرووی ٥٠ پلەی سیلیزی.
دەستەی كەشناسی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و تاكو كۆتایی هەفتەش بەرزبوونەوەكە بەردەوام دەبێت و بەپێی راگەیەنراوەكە، پلەكانی گەرما لەچەند پارێزگایەك دەگاتە ٥٠ پلە.
كەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە "پێشبینی دەكرێت لە پارێزگاكانی بەسڕە و میسان و زیقار و موسەنا، پلەكانی گەرما بگاتە سەرووی ٥٠ پلەو بەوهۆیەوە پێشبینی دەكرێت، پشوو لەو چەند پارێزگایە رابگەیەنرێت".