داڕمانی قوبەی مەزارگەیەکی ئاینی زیاتر لە ١٢ برینداری لێکەوتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای واست رایگەیاند،" لە کاتی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی مەزارگەیەکدا، قوبەی مەزارگەکە خوارەوە و بەوهۆیەوە زیاتر لە ١٢ کرێکار برینداربون.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣، بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، قوبەی مەزارگەی حائیری (عەگار) لە باشوری قەزای حەی سەر بە پارێزگای واست، لە میانی کارە بەردەوامەکانی نۆژەنکردنەوەی مەزارگە ئاینییەکەدا داڕما و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٢ کرێکاری بیناسازی برینداربون .

ئەم سەرچاوەیە باسی لەوەشکردووە، تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی گەیشتونەتە شوێنەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستوەتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست و کارەکانی نۆژەنکردنەوەکەش راگیراون، و
 تیمەکانی بەرگری شارستانی و هێزە ئەمنیەکان لە شوێنی روداوەکە سەرقاڵی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچونن بۆ هۆکاری داڕمانی قوبەی ئەو مەزارگە ئاینیە.



PM:02:37:15/08/2023