دوو ڕۆژ پشوو لە عێراق راگەیەندرا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژانی ٦ و ٧ی مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەت بكرێتە پشوی فەرمی.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣، بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی یادکردنەوەی ڕێوڕەسمی زیارەتی چلەوە بڕیاریدا ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتو کە دەکاتە رۆژانی ٦ و٧  ی ئەیلوول بکاتە پشوی فەرمی و ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران.

مەراسیمی ئەربەعینیە (چلەی ئیمام حسێن) یەكێكە لە گرنگترین بۆنە ئاینییەكان لای شیعەكان، بە سەردانیكردنی مەزاری حسێن بن عەلی بن ئەبی تالیب (ر.خ) لە كەربەلا ئاهەنگ دەگێڕن، هەروەها  سەردانی مەزارگەی ئەبو فەزڵ عەباسی برای دەكەن.

ساڵانە لە ماوەی مانگەكانی موحەڕەم و سەفەردا ملیۆنان حاجی ئێرانی بۆ ئەنجامدانی زیارەتی ئەربەعینیە لە شاری كەربەلا لە چوارچێوەی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری نێوان لایەنی عێراقی و ئێرانی دێنە عێراق.



PM:05:22:29/08/2023