سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ، فه‌رماده‌ی هێزه پیاده‌کانی عێراق، عه‌لی غه‌یدان و عه‌بود کهنبهر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی بۆ ئۆیراسیۆنهکانی خانه‌نشین کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به ماڵپه‌ری سومریه نیوزی راگه‌یاندووه که عه‌بادی بڕیاری خانه‌نشین کردنی دوو پله‌داری باڵای سوپای عێراقی دهرکردهووه که ئه‌وانیش فه‌ریق ئهلروکن عه‌لی غه‌یدان و فه‌ریق ئهلروکن عه‌بود کهنبهره.
عه‌لی غه‌یدان و عه‌بود کهنبهر هه‌رووکیان له‌کاتی کۆنترۆلکردنی موسڵه‌وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌و شارهدابوون و سه‌رکردایه‌تی سووپای عێراقیان ده‌کرد.
ئه‌م گۆرانکاریانه ده‌چێته‌خانه‌ی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌وه که سه‌رۆک وه‌زیران ده‌یه‌وێت له‌ریزی سووپای عێراقدا ئه‌نجامی بدات