مورته‌زا ئه‌سعه‌د ئه‌لشه‌به‌كی، هاوڕێی ریڤانی زاوا دەربارەی ڕوداوەکەی حەمدانیە ڕایگەیاند،"ئه‌وه‌ی له شه‌وی كاره‌ساته‌كه‌دا روویدا، ته‌نها به‌هۆی یارییه ئاگرینییه‌كانه‌وه نه‌بووه، بەڵکو هۆکاری تر هەبووە".
ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣، ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی، له زاری مورته‌زا ئه‌سعه‌د ئه‌لشه‌به‌كی "هاوڕێی ریڤانی زاوا،زانیاری نوێ له‌سه‌ر هۆكاری كاره‌ساته‌كه‌ی حەمدانییە ئاشكرا ده‌كات کە دەڵێت: "ئه‌وه‌ی له شه‌وی كاره‌ساته‌كه‌دا روویدا، ته‌نها به‌هۆی یارییه ئاگرینییه‌كانه‌وه نه‌بووه، به‌ڵێ راسته یارییه ئاگرینییه‌كان به‌شێك له بنمیچی هۆڵه‌كه‌ی گرته‌وه. به‌ڵام پێش ئه‌وه، ئامێره‌كانی گه‌رمكردن و ساردكردنه‌وه، ده‌سووتان بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ئاگاداری بێت، سووتانی ئامێره‌كانی گه‌رمكردن ساردكردنه‌وه، بۆ ماوه‌ی زیاد له نیو كاتژمێر به‌رده‌وام بوو، ئه‌مه یارمه‌تیده‌ر بۆ سوتانی دیواری هۆڵه‌كه".
باسی لەوەشکرد،ژماره‌ی ئاماده‌بووان نزیكه‌ی ١١٠٠ كه‌س بوون یه‌كێك له‌ئاماده‌بووان، به خاوه‌نی هۆڵه‌كه‌ی وت ئامێره‌كانی گه‌رمكردن و ساردكه‌ره‌وه كوژاونه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی به‌وه بزانێت ئه‌و ئامێرانه ده‌سووتان و له‌گه‌ڵیدا به‌شی پشته‌وه‌ی دیواره‌كه‌ش ده‌سووتا.
وتیشی: "چه‌ندین خێزان به ته‌واوی ئه‌ندامانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌خاك سپێردراون، گه‌ڕان به دوای دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌دا كه سووتاون به‌رده‌وامه و هه‌وڵده‌درێت له ڕێگه‌ی پاشماوه‌ی جلوبه‌رگه‌كانیان، ناسنامه‌كانیان بناسرێنه‌وه و دیاریبكرێن".
درەنگانێکی شەوی سێشەممەی ڕابردوو، ئاگرێکی گەورە لەناو هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە (١٠٠) کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون کە تەندروستی ھەندێکیان تا ئێستا ناجێگیرە بۆ چارەسەرکردن رەوانەی دەرەوەی وڵات کراون.