كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، 170 كاندیدی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دورخستەوە بەهۆی سەرپێچیكردن لە مەرجەكانی كاندیدبون.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، 163 كاندید بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دورخراونەتەوە، هۆكارەكەشی ئەوەیە لە ڕێكارەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەری دەرنەچون، هەروەها ڕەسەنایەتی بەڵگەنامەكانی حەوت كەسی دیكە نەسەلمێنراون.
راگەیەنراوەكە رونیكردۆتەوە "مافی لایەنەكان و هاوپەیمانییەكانە كاندیدی جێگرەوە بۆ كاندیدە دورخراوەكان دیاری بكەن یان تانەیەكی یاسایی لە دژی بڕیارەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان تۆماربكەن بۆ دادگا و پەیوەندیدارەكان بەپێی رێكارەكان".
كۆمسیۆن وتویەتی "كاندیدە دورخراوەكان لە پێكهاتە و كوتلە سیاسییە جیاوازەكان و بڕیارەكانی بەشی كۆنتڕۆڵ سەبارەت بە شایستیان هیچ پەیوەندییەكیان بەو كێبڕكێی ئێستاوە نییە كە لە نێوان كوتلە و هێزە سیاسییە جیاوازەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستی پێكردووە".