بانکی ناوەندی بڕیارێکی نوێی لە بارەی پێدانی دۆلارەوە دەرکرد


بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری داوە، هەر بانکێک دۆلار بەشێوەی کاش نەداتە هاوڵاتیان بە بیانوی بەرزبونەوەی نرخەکەی رووبەڕووی یاسایی دەکەنەوە.

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەک شەممە، بانکی ناوەندی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو بانکانەی دۆلار بە هاوڵاتیان نادەن، بەهۆی ئەوەی نرخی دۆلار لە ئێستادا بەرزە رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

بانکی ناوەندی ئەوەش دەخاتەڕوو کە پێنەدانی دۆلار بە هاوڵاتیان لەلایەن ئەو بانکانەوە بووەتە جێگەی نیگەرانی هاوڵاتیان و کاریگەری لەسەر بازاڕ دروستکردووە.

چەند رۆژێکە چەند بانکێک لە هەرێم و عێراق دۆلار بە هاوڵاتیان نافرۆشن بە تایبەت ئەو کەسانەی هەژماری بانکی کڕینی دۆلارییان لەو بانکانە کردۆتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە نرخی دۆلار لەچەند رۆژی رابردوودا و تا ئەمڕۆش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە بۆ نزیکی ١٦٠ هەزار دینار بەرامبەر ١٠٠ دۆلار.




PM:08:56:08/10/2023