بانکی ناوەندی بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە ٨٠١ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٨٠١ ملیۆن و ١٣٣ هەزار و ٨٩٩ دۆلاری فرۆشتووە كە رۆژانە بەشێوەیەكی گشتی بڕەكەی دەكاتە ١٦٠ ملیۆن و ٢٢٦ هەزار و ٨٩٩ دۆلار.
زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی پێنج شەممە بووە كە ٢٠٨ ملیۆن و ٣٨٧ هەزار و ٤٥٨ دۆلاری ئەمریكی بووە، لە كاتێكدا كەمترین فرۆش ڕۆژی یەکشەممە بووە كە ١٩٥ ملیۆن و ٥٠٢ هەزار و ٥٩٥ دۆلاری فرۆشتبوو.
هەروەها فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٨٥٤ ملیۆن ٨٠٠ هەزار و ٣٩٧ دۆلار بووە کە بە بەراورد بە فرۆشی کاش بە ڕێژەی (٨٣%) زیادیکردووە کە بڕەکەی ١٤١ ملیۆن و ٦٤٠ هەزار دۆلار بووە.