ئەمڕۆ یەک شەممە ١٢ تشرینی دووەم بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٣٥ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار و ٣٣٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە کە بە سەرەتای هەفتە دادەندرێت مامەڵە داراییەکانی لە بانکە حوکمییەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٣٥ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار و ٣٣٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕە ٢٠٦ ملیۆن و ٦٥٧ هەزار و ٥٣٩ دۆلاری بەشێوەی ئەلکترۆنی فرۆشت، هەرچی پارەی کاشە بانکی ناوەندی ئەمڕۆ تەنها ٢٨ ملیۆن و ٥٧٨ هەزار و ٨٠٠ دیناری خستە بازاڕەوە.
لە کۆی هەفتەی ڕابردوو، بانكی ناوەندی عێراق لە رۆژانی فرۆشتنی دۆلاردا بڕی یەک ملیار و ١٤٦ ملیۆن و ٣٠٨ هەزار و ٩٠٩ دۆلاری فرۆشتووە کە ڕۆژانە ٢٢٩ ملیۆن و ٢٦١ هەزار و ٧٨١ دۆلار دۆلار بووە، ئەو بڕەش زیاترە لەوەی هەفتەی ڕابردوو تۆماری کردبوو کە ٩٩٧ ملیۆن و ٨٤ هەزار و ٦٨٦ دۆلار بووە.