بانکی ناوەندی ڕەزامەندی بۆ سێ بانکی ئەهلی دەردەکات بۆ هاوردەکردنی دۆلار

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی ڕەزامەندی فەرمی بۆ سێ بانکی ئەهلی عێراقی دەرکرد بۆ هاوردەکردنی دۆلاری ئەمریکی، بە مەبەستی دابینکردنی پێویستی کڕیارەکانیان بۆ ئەم دراوە بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە" بانکی ناوەندی لە ماوەى دوو رۆژى رابردوودا مۆڵەتی بە سێ بانکی ئەهلی داوە کە بڕی(١٠٠) ملیۆن دۆلار هاوردەی عێراق بکەن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکاری لە بانکەکانی ترەوە هەیە کە خەریکە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە پێشکەش بکرێت بۆ بڕیاردان.

ئەو سەرچاوەیە دووپاتیکردەوە کە لە ئێستادا بانکی ناوەندی عێراق گفتوگۆی گرنگ لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات بۆ گواستنەوەی بڕە پارەیەک کە بڕەکەی (١٢٠) ملیۆن دۆلارە، ئەوانیش لە ڕێگەی تەواوبووندان لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا.


AM:10:59:15/11/2023