دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند " لە رۆژی چوار شەممەوە پێشبینی باران و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکرێت".
کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە کە سبەی یەکشەممە، کەشوهەوا مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ڕۆژی پێشوو نزیک دەبنەوە لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات.
ئاماژە بەوەش دەکات "سێشەممەی داهاتوو کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسایی دەبێت، لە ناوچەکانی باکووریش نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەکانی وڵات".
کەشناسی پێشبینی دەکات، کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو" لە دەڤەری ناوەڕاست، کەشوهەوا نیمچە هەور بێت، و هەندێکجاریش هەور دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە، هاوکات کەشوهەوای ناوچەی باکور هەور دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە. سەبارەت بە هەرێمی باشووری وڵاتیش کەشوهەوا ئاسایی دەبێت".