بانكی ناوه‌ندی یه‌كه‌م خستنه‌ڕووی دۆلاری بۆ ساڵی (٢٠٢٤) بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢٠٥ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی ٢٠٥ ملیۆن و ٢٩٨ هەزار و ٢٤٨ دۆلار خرایە بازاڕەوە کە ١٨٨ ملیۆن و ٧٠٦ هەزار و ٢٢٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە و ١٦ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار و ٢٠ دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.

به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی به‌رامبه‌ر بوو بە ١٥٣ هه‌زار و ١٠٠ دینار، به‌ڵام تائێستاش نرخەکەی به‌ ناجێگیری ماوه‌ته‌وه.



PM:12:55:03/01/2024