ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی کانوونی دووەم بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی فرۆشی دۆلاری کاش زیادیکردووە.
ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٠٨ ملیۆن و ٣٠٧ هەزار و ٢٠٣ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٢٧ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی فرۆشی کاش زیادیکردووە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ١٨١ ملیۆن و ٢٠٧ هەزار و ٢٠٣ دۆلار بووە.
بەراورد بە دوێنێ بانكی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ کەمترین دۆلاری كاشی خستووەتەڕوو، چونكە دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٠٦ ملیۆن و ٣٠٣ هەزار و ٧٧١ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ١٣ ملیۆن و ٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش خستەڕوو