داود ئۆغڵو: بەبێ رەزامەندی عێراق ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام نادەین

‌ئەحمەد داود ئۆغڵو

سەرۆك وەزیرانی توركیا لەگفتوگۆیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی جەختی لەوە كردەوە كە ئەنكەرە بە بێ رەزامەندی حكومەتی عێراق ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەو وڵاتە ئەنجام نادات.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "المسلە" ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی توركیا لە گفتوگۆیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی كردوە كە ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی توركیا لەعێراق بەشێوەی بەرگریی دەبێت نەك ئەوەی هێرش بكەن‌و توركیاش بەبێ رەزامەندی حكومەتی عێراق هیچ ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی ئەنجام نادات.

حەیدەر عەبادیش جەختی كردوە "ئێمە رێگەی بە بوونی هێزی سەربازیی بیانی لە خاكی خۆمان نادەین‌و تەواوی وڵاتان دەبێت رێز لە سەروەریی خاكی عێراق بگرن".

ئەم لێدوانانە لەكاتێكدایە كە شەڕێكی قورس لەنێوان هێزە كوردییەكان‌و چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە دەوروبەری كۆبانی بەردەوامە.




PM:03:09:07/10/2014