سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای ئه‌مه‌ریکا مارتن دیمبسی رایگه‌یاند" خه‌ریک بوو داعش بگاته فرکه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ر بۆیه پێوستی ده‌کرد که کۆ‌پته‌ری ئاباتشیان بهێنین و لێیان بده‌ین".
دیمبسی له چاوپێکه‌وتنێکیCBs ی ئه‌مه‌ریکی رایگه‌یاند " داعش خه‌ریک بوو بگاته فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا، ته‌نها 25 کم دووربوو لێیه‌وه، بارودۆخه‌که پێوستی ده‌کرد ئه‌باتشی بهێنین و دووریان بخه‌ینه‌وه له‌و شوێنه ستراتیژیه".
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌باتشیه‌کان به‌نزمی ده‌فڕین ئه‌مه‌ش بۆخۆی مه‌ترسی بوو له‌سه‌ریان.
رۆژنامه‌ی به‌ریتانی سه‌ندای ته‌له‌گراف 12 ی تشرینی یه‌که‌م بڵاویکرده‌وه که 10 هه‌زار چه‌کداری داعش، ته‌نها 25 کم دوورن له‌به‌غداوه.