فوئاد مەعسوم سەردانی سعودیە‌و حه‌یده‌رعه‌بادیش سه‌ردانی ئێران دەكات
حه‌یده‌رعه‌بادی - فوئاد مەعسوم
بڕیاروایە بەم نزیكانە د. فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی سعودیە بكات. هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات كە تەوەری سەردانەكان تاوتوێكردنی گۆڕانكاری ناوچەكە‌و شەڕی داعشە.
د. فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەمنزیکانە بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی شانشینی سعودیە دەکەم، کە بەهۆی وەرزی حەج سەردانەکە ماوەیەک دواخراوە".
وتیشی: "لە پەراوێزی کۆنگرەی پاریس کە لە مانگی رابردوو ئەنجامدرا پرسی ئەم سەردانە لەگەڵ سعود فەیسەڵی وەزیری دەرەوەی سعودیە باسکراوە، هاوکات سعودیە ئێستا بەشدارە لە هەڵمەتی نێودەوڵەتی بۆ هاوکاریکردنی عێراق دژی گرووپە چەکدارەکان، ئەمەش زۆر گرینگە".
سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها دەڵێت "نامانەوێ کێشەو گیروگرفتمان لەگەڵ هیچ وڵاتێک‌دا هەبێت بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ وەکو ئێران، سعودیە‌و تورکیا".
لەلایەكی ترەوە كه‌ناڵی عاله‌می ئێرانی بڵاوی كرده‌وه: ڕۆژی دووشه‌ممه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی تاران ده‌كات‌و دوایین پێشهاته ناوچه‌ییه‌كان و چالاكیی گروپه توندڕه‌وه‌كان له ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌ت له عێراق، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران تاوتوێ ده‌كات.
هاوكات، سه‌رچاوه‌یه‌ك له له هاوپه‌یمانیی نیشتمانی به ئاژانسی ئه‌خبارییه‌ی ڕاگه‌یاندوه: یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ تاران، هاندانی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخه‌نه سه‌ر سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی تا ده‌ستبه‌رداری كاندیدكردنی هادی عامری بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ببن و ڕێگه‌بده‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی گونجاو، پۆسته وه‌ربگرێت.
PM:02:03:18/10/2014