بەپەلە.. لەهەر چوار لاوە سوپای عێراق گەمارۆی تكریتی داوە

‌سوپای عێراق

سوپای عێراق كە رۆژی هەینی (17ی تشرینی یەكەم)ەوە دەستی بەهێرش كردوە بۆ سەر تكریت، ئەمرۆ رایگەیاند كە لەهەر چوار لاوە گەمارۆی شارەكەی داوە.

سەرچاوەكی ئاگادار لە وەزارەتی بەرگریی عێراق بە ئاژانسەكانی راگەیاندوە كە ئەمرۆ یەكشەممە سوپای عێراق پاش شەڕێكی قورس توانی لەهەر چوارلاوە گەمارۆی تكریت بدات.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە دەڵێت كە لە قۆڵی بێجیشەوە سوپای عێراق تەنها 7 كیلۆمەتری ماوە بگاتە ناوشارەكەوە.

سەبارەت بە پاڵاوگەی بێجیش سەرچاوەكە باسی لەوە كردوە كە سوپای عێراق توانیویەتی رێگا بكاتەوە بۆ پەیوەندیی لەگەڵ ئەو هێزەی عێراقدا كە لەپاڵاوگەكە لەلایەن داعشەوە گەمارۆ دراون.




PM:03:19:19/10/2014