ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردەوە.
بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلاری بانکی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ بڕی ٢٧٥ ملیۆن و ٥٩٣ هەزار و ٤٢٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.
لەو بڕەش ١٣ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها ٢٦٢ ملیۆن و ٥٩ هەزار و ٤٢٣ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٧٨ ملیۆن و ٦١٨ هەزار و ٤٠٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٥ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.