پیاوێک لە بەسرە ١٢ ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دواتر خۆشی کوشت

میدیا عێراقییەکان، بڵاویانکردەوە کە پیاوێک لە پارێزگای بەسرە ١٢ ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دواتر خۆشی کوشت.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، ئەمشەو لە لە ناوچەی تەنومەی بەسرە پیاوێک دەستڕێژی گولـلەی لە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کردووە و سەرجەمیانی کوشتووە کە ژمارەیان ١٢ کەسە و لەنێویاندا ژن و منداڵیش هەیە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو پیاوە لە بواری کڕین و فرۆشتن کاری کردووە و بەهۆیەوە قەرزێکی زۆری لەسەر کۆبووەتەوە و بەهۆیەوە ئەوکارەی کردووە.



AM:12:06:09/05/2024