رۆژنامەی الشرق الاوسط: میلیشیاکان لە رێگەی گەشەپێدان نیگەرانن

میلیشیاكان لەبارەی رێگەی گەشەپێدان داوای زانیاری لە حكومەتی عێراق دەكەن و دەڵێن " پێویستە گومانەكانمان بڕەوێنێتەوە".

رۆژنامەی (الشرق الاوسگ) بڵاویکردووەتەوە" میلیشیای حزبوڵای عێراقی, رەخنەی توند لە پرۆژەی ستراتجی, رێگای گەشەپێدان دەگرێت, كە حكومەتی عێراق بەنیازی دروستكردنێتی, بۆ گواستنەوەی كاڵاو شمەك لەكەنداوەوە بۆ توركیا". 

رۆژنامەکە دەڵێت" ئەبو عەلی عەسكەری, وتەبێژی ئەو گروپە چەكدارە رایگەیاندووە, هێشتا ئەو رێگایە سەرچاوەی نیگەرانیمانە, ئەوەی دەمانەوێت لە حكومەت, بەڵگەیە بۆ كۆتایهێنان بە هەموو گومانەكان, پێش دەستكردن بە جێبەجێكردنی".

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی( الشرق الاوسط) ئەبو عەلی عەسكەری  وتوشێتی" پێویستە گومانەكانمان بڕەوێنێتەوە"، هەروەها ئاماژەری بەوەداوە کە سودانی جدی نیە لە دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.
 
حكومەتی عێراق دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە بەهاوكاری توركیا، هاوكات شاری بەغدادی پایتەخیش, پلانی مەیدانی بۆ ئاڕاستەی رێگاكە پەسەندكردووە.

لەمانگی نیسانی رابردوودا، سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك كۆماری توركیا سەرپەرشتی واژوكردنی یاداشتی لێكگەیشتنی چوارقۆڵیان كرد, لەگەڵ لایەنی ئیماراتی و قەتەر، بۆ هاوكاریكردنی لە جێبەجێكردنی پرۆژەی رێگای گەشەپێدان، كە بەگەورترین پرۆژەی ستراتیجی دادەنرێت لە ناوچەكە.

هاوكات وتەبێژی ئەو گروپە چەكدارەی هاوپەیمانی ئێران هێرشیشی كردووەتە سەر حكومەتی عێراق، بەهۆی ئەوەی رژد نیە لە دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.

ئەوە لەكاتێكدایە سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆكانی لەگەڵ ئەمریكییەكان لەبارەی رێككەوتنی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات تەواوكردووە, رۆژی چوارشەممەی رابردووش، پێشوازی لە بركاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە، كە نوسینگەی سودانی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، گفتوگۆیان لەبارەی دەیان رێككەوتن كردووە، كە مانگی رابردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن ئەنجامیداوە.



AM:09:44:09/05/2024