ئەمڕۆ پێنج شەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرزکردەوە.
بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلاری بانکی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ بڕی ٢٨٠ ملیۆن و ٦٧٨ هەزار و ٧٩٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.
لەو بڕەش ١٤ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها ٢٦٥ ملیۆن و ٨٧٨ هەزار و ٧٩٤ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٧٥ ملیۆن و ٥٩٣ هەزار و ٤٢٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٣ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.