ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٤ کچە مۆدێلێکی دیاری عیراقی بە ناوی (جوجو دعارە)، بەهۆکارێکی نەزانراو لە ناو بەندیخانەی تەسفیراتی بەغداد گیانی لەدەستدا.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە"جوجو دعارە کچە مۆدێلی دیاری عێراق لە بەندینخانەی تەسفیراتی بەغداد گیانی لە دەستداوە".
هەندێك سەرچاوە ئاماژە بەوەدەکەن کە هۆکاری گیان لەدەستدانی جوجو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە، بەڵام تائێستا زانیاری فەرمی لە بارەی هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە.
جوجو دعارە پێشتر ڕەگەزی نێرە بووە و دواتر ڕەگەزی خۆی گۆڕی بۆ کچ و بە ئاشکرا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان باسی دەکرد، هەروەها خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکی بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢ دەسەڵاتدارانی ئەمنی عێراق لەناو یەکێک لە هۆتێلە ئاست بەرزەکانی ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت دەستگیریانکرد، دواتر دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەسەردا سەپاند، بە تۆمەتی هەڕەشە بۆ سەر پێگە و كەسایەتییەكانی عێراق.